وێنەیەک لە فیلمی مێسیی بەغدا، فۆتۆ: سۆشیال میدیا
116 فیلم
ئه‌مڕۆ “مێسی به‌غدا” ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی دهۆك بۆ سینه‌ما ده‌كاته‌وه
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9.12.2023 چالاکییەکانی خولی دەیەمینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سینه‌مایی له دهۆک ده‌ستپێبكات، کە تێیدا 116 فیلمی كوردی و بیانی بەشداری دەکەن.
فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی سینه‌ما له دهۆك به ناونیشانی “زمانی كوردی” لە هۆڵی کۆنفڕانس دەستپێدەکات و بڕیاره تا 16ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.
حەسەن عارف وتەبێژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک پێشتر بە 964ـی وت، لە سەرەتای کردنەوەی دەرگای وەرگرتنی فیلمه‌كان لە 1.6.2023 نزیکەی 700 فیلمی بیانی و کوردی پێشکەشکران، بەڵام دواجار دوای هەڵسەنگاندن 116 فیلم هەڵبژێردران.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، فێستێڤاڵه‌كه به فیلمی “مێسی به‌غدا” ده‌ستپێده‌كات، كه له ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌یه و خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی جیهانییه.
بڕیاره فیلمه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه جگه له هۆڵی كۆنفرانس، له زانكۆی دهۆك، سینه‌ما دهۆك مۆڵ و هه‌روه‌ها له ناو چاكسازیی گه‌ورانی زه‌ركا بۆ زیندانییه‌كانیش نمایش بكرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، له‌و 116 فیلمه‌ی له فێستیڤاڵه‌كه نمایش ده‌كرێن، 57 فیلمیان پێشبڕكێ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ن.