لەگەڵ مێسی قسەی کردووە
پێده‌چێت راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌ره‌ڕای راكێشانی تیروپشكی كۆپا ئه‌مریكای 2024، هێشتا لیۆنێل سكالۆنیی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت.
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دوای بردنه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین له به‌ڕازیل لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، ئاماژەی بەوە کردبوو بیر لەوه ده‌كاته‌وه دەست لەکاربکێشێته‌وه.
راهێنه‌ره‌كه شه‌وی رابردوو دوای تیروپشکی کۆپا ئەمریکای 2024، وتی، “هێشتا بیر لە بڕیارەکەم دەکەمەوە”.
وتیشی، “زۆر بە ئارامییەوە بیر لەوە دەکەمەوە کە شتەکان چۆن دەڕۆن، ئایا من بەردەوام دەبم لە کارەکانم یان نا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، یاریزانەکان پێویستیان بە راهێنەرێکی خاوەن وزه و ئارەزوو هەیە، بۆ ئه‌مه‌ش لەگەڵ مێسی و تاپیای سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەرجەنتین قسەم کردووە.
سکالۆنی لە هاوینی 2018ـەوە راهێنەرایەتیی ئەرجەنتین دەکات، سەرکەوتوو بوو لە سەرکردایەتی هەڵبژاردەکە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئەمریکای 2021 و جامی جیهانی 2022.
میدیاكانی ئه‌رجه‌نتین باسی ئه‌وه‌یان كردووه، بیركردنه‌وه‌ی سكالۆنی بۆ وازهێنان، په‌یوه‌ندیی بە ناکۆکییە قووڵه‌كانی لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین هه‌یه.