رواندزییەكان ژیان و كلتوری باپیرانیان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه
964+
ئاسۆ وەرتێ- رواندز
هاوڵاتییەك لە رواندز ژیان بە شێوازی كۆنی كوردەواری دروست دەكاتەوه و خانوویه‌كی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه، شاره‌وانی قه‌زاكه‌ش پلانی هه‌یه چه‌ند خانوویه‌كی كۆن بكاته شوێنی گه‌شتیاری.
خانووه‌كه و دیواره‌كانی لە قوڕ و قه‌سه‌ڵ و بەرد دروستكراوە، بنمیچی خانووەكە به دارةكانى چنار و به‌ڕوو ده‌وردراوه، بةطشتى شێوەی كۆشكێكی كۆنی كوردەواری جاران پێشان دەدات.
قادر ئیبراهیم خاوةنى ئةم خانووة بۆ 964+ وتی، “ئامانجم زیندوهێشتنەوەی نەریت و ژیانی باب و باپیرانمانە و ناساندیهتی بە نەوەکانی ئەمڕۆ، رۆژانە خزم و کەسوکار و هاوڕێ و خەڵکی ناوچەکە سەردانم دەکەن، چێژێکی تایبەتی هەیە و له‌گه‌ڵ ئه‌وان و خانه‌واده‌ی خۆم کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین”.
هه‌ر له خانووه‌كه‌دا، سەماوەر و قۆری و پیاڵە و دەفرەكان لە شێوازە كلاسیك و كۆنەكانن.
قادر و مندالَةكانى، رۆژانە نانی بەیانی لەناو خانووەکەدا دەخۆن و هەر بە هەمان شێوازی جاران لە یەکتر کۆدەبنەوە و قسەی خۆش و نوکتە بۆ یەکتر باس دەکەن.
خانووەكە ته‌مه‌نی 70 ساڵه، رووبەرەكەی 250 مەترە، لە دیوەخانێك و دوو ژووری نوستن و بەرهەیوانێك پێكهاتووه.
خانووە دێرینەکانی رواندز ژمارەیان 30 خانووە، زۆربەیان ڕووخاون، شارەوانی قه‌زاكه پلانی هه‌یه 10 خانوویان بکڕێتەوە و بیانكات به شوێنی گەشتیاری.
یەکێک لە خانووەکان، خانووی حوسێن حوزنی موکریانیی نووسه‌ر و رۆشنبیر و خاوه‌ن یه‌كه‌م چاپخانه‌یه له كوردستان، كه بڕیاره بکرێتە ماڵی رۆشنبیران و هونەرمەندان و رۆژنامەنوسانی قه‌زاكه.
رواندز مێژووه‌كه‌ی بۆ سەردەم پێش زایین دەگەڕێتەوە و لە گەلێک سەردەمدا پایتەخت بووە، لە ساڵانی (٧٢٢ پ. ز تا ٧٠٥ پ. ز) پایتەختی دەوڵەتی ئۆراتۆ بووە، کە بە (موساسر) ناویان دەبرد، لە سەردەمی میرنشینی سۆرانیشدا پایتەختی ئەم میرنشینە بووە.