باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا کرایە ئامانج
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8.12.2023، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتە بەر هێرش، ئەمەش لە پێشهاتێکی نوێی رووداوەکاندایه له دوای گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و به تایبه‌تی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس.
شایەتحاڵ و دانیشووانی نزیكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵیان راگه‌یاندووه، گوێبیستی تەقینەوەی بەهێز بوون لە کاتژمێرەکانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌بەیانیدا.
هه‌روه‌ها ڤیدیۆییه‌ك له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه، کە لە ناو ناوچەی سەوزەوە گیراوە و دەنگی موشەک و ئاگادارکەرەوەی باڵیۆزخانەکە پێشان دەدات، جگە لە هۆشداریی دەنگی، کە ئاراستەی کارمەندانی باڵیۆزخانە کراوە.
تا ئێستا پشتڕاستی ئه‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه هێرشه‌كان به چ جۆره موشه‌ك یان چ جۆره چه‌كێك بووه، هه‌روه‌ها پشتڕاستی ئه‌وه‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه یان نا.
هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، پێشهاتێكی نوێیه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه، به تایبه‌تی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس.
له‌وه‌ته‌ی 17ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه تا ئێستا 78 هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا.