ئەو مینەی دوای باران دەرکەوتووە. وێنە:دەزگای گشتی کاروباری مین.
دەزگای مین پێشتر هۆشداری دابوو
باران ژمارەیەک مینى دەرخست
964+
وریا فەتاح
بارانبارینى چەند رۆژى رابردوو، ژمارەیەک مینى لە سنورى قەزاى سۆران جوڵاند و لەسەر رێگا دەرکەوتن.
بەشى راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێر رایگەیاند، “لەلایەن هاوڵاتییان و دەزگا ئەمنییەکانەوە پەیوەندى بە هێڵى گەرمى بەڕێوەبەرایەتیمانەوە کرا و ئاگادارکراینەوە لە هەبونى ژمارەیەک مین لەبناری چیای سەرتیزى سنوری قەزای سۆران کە بەهۆى باران بارینەوە توشى شوێن گۆرکێ ببوون و غلۆر بوونەتەوە بۆ سەر رێگای هاوڵاتییان”.
دواى ئاگادارکردنەوەکە، دەستبەجێ تیمی لەناوبردنى تەقەمەنییەکان EOD، گەیشتوونەتە شوێنەکەو مینەکان بەشێوەیەکی سەلامەت پوچەڵکراونەتەوە.
دەزگای مین دەڵێت، لەکاتى بونى مین و پاشماوەى تەقەمەنى جەنگى یان هەرشتێکى نامۆ، لە رێگەى ژمارە 182ى هێڵى گەرم، پەیوەندى بە دەزرگازگاى مینەوە بکەن بە مەبەستى هەڵگرتنەوە و چوچەڵکردنەوەى تەقەمەنییەکە.