پرۆسەی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لە پێنجوێن فۆتۆ: دەزگای مین
به ڤیدیۆ ببینه
564 مین له پێنجوێن ته‌قێندرانه‌وه و له دهۆكیش كۆمه‌ڵێك مین له‌ناوبران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دەزگای گشتیی کاروباری مین له كوردستان رایگه‌یاند، 564 مین و پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆریان لە پڕۆسەیەکدا له پێنجوێن له‌ناوبرد و ته‌قانده‌وه، هه‌روه‌ها له دهۆكیش چه‌ندین مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5.12.2023 ده‌زگاكه ئامارێكى ته‌قاندنه‌وه‌ى مینى راگه‌یاند و ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا له پێنجوێن 564 مین و پارچە تەقەمەنی ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین له لێدوانێكدا له پێنجوێن وتی، پێنجوێن بە یەکێک لە ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی دادەنرێت و به‌رده‌وام ده‌بن له پاككردنه‌وه‌ى سنووره‌كه.
ته‌نیا له سلێمانى، زیاتر لە 206 ملیۆن و 283 هەزار و 584 مەتر دووجا بەمین و تەقەمەنی پیسکراوە و لەو رووبەرە 100 ملیۆن و 844 هەزار و 217 مەتر دووجا پاککراوەتەوە و پێنج هەزار و 225 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەو هۆیەوە تۆمار کراون.
له لایه‌كی دیكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مین له دهۆك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چه‌ندین مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبرد، كه له نێوان گونده‌كانی ئه‌رده‌نا و ئینشكێ.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له‌ناوبراون پێكدێت له پاشماوه‌ی بۆمب و مووشه‌كێكی ناپالم.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاگاداریی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای دهۆك ده‌كاته‌وه، هه‌ر ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌یه‌كی ترسناكی شه‌ڕ، په‌یوه‌ندی به ژماره 182 بكه‌ن، بۆ ئه‌وان بتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن و مه‌ترسییه‌كان دووربخه‌نه‌وه.