گەرمترین هەواڵە هونەرییەکانی هەفتە
فیلمێکی کوردی بۆ سینەماکانی کوردستان بەڕێوەیە و نازدار نازداریش سڕایەوە
964+
پەری ساڵح
ئەو گۆرانیەی تیکتۆکی پڕکردوو و زیاتر لە حەوت هەزار ڤیدیۆی پێوەکراو و سڕایەوە.
فیلمی “شین” دوای چەند مانگێک لە کاری وێنەگرتن و کارکردن تێیدا تیزەرەکەی بڵاوکرایەوە و پاڵەوانەکەشی گۆرانیبێژ یان پالەوانەکەی فیلمی پەیکەری دڵ هەڵوێست محەمەدە.
شانۆیی “حەوت چرکە” یەکێکی دیکەیە لە بەرهەمە هونەرییەکانی دەرهێنەری شانۆیی دوارۆژەکانی بابلۆ “شوان کەریم”، ئێستا سەرقاڵی پرۆڤەن و بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی نوێ نمایشەکە دەستپێبکات.
لە دەرەوەی کوردستانیش باس باسی گۆرانیبێژە راپەرەکەی ئێرانە ئەمیر تەتەلو دوای ئەوەی رادەستی پۆلیسی ئێران کرایەوە لەلایەن تورکیاوە.
هونەرمەندانی سلێمانی و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بەنیازی یارییەکی فتبۆڵن، هونەرمەندان لەرێی 964-ەوە رایدەگەیەنن ئامادەن و لە ئێستاوە هەڕەشە دەکەن.