سیریل فەتاح بۆ یەکەمجار ناوی راستەقینەی بۆ ترێندی 964 ئاشکرا دەکات

+964

پەرستۆ ساڵح

ئەم ماوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باس باسی گۆرانییەکانی خانمە گۆرانیبێژ سیریل فەتاحە و ئامادەکاریش دەکات بۆ چەند بەرهەمێکی نوێ کە یەکێکیان هۆنراوەی رەنج سەنگاویە.

سیریل فەتاح 14ساڵ پێش ئێستا یەکەم گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە و ئێستا خاوەنی زیاتر لە 20 بەرهەمە و هەندێک جاریش گۆرانی هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان کەڤەر دەکاتەوە، بەڵام هەندێک رەخنەی لێدەگرن و کەسانێکی تریش وەسفی دەکەن و دەڵێن بە هەستێکی تایبەتەوە گۆرانییەکان دەڵێتەوە.

سیریل فەتاح زیاتر لە 30 ساڵە لە سوید دەژی و خەڵکی سلێمانییە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی سێ منداڵە، جگە لە گۆرانی وتن کاری ئاوازدانان و دابەشکردنی موزیک دەکات.