"40 ساڵە شتی وا رووینەداوە"
کانیاوەکان موژدەی بەهارێکی خۆشیان پێیە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
کانیاوەکان موژدەی بەهارێکی خۆشیان پێیە و بەهەر شوێنێکی کوردستاندا دەڕۆی، هەر کانیاوە تەقیوە و بە هاژە هاژ هێندەی تر سروشتیان رازاندووەتەوە.
لە سلێمانی خەڵکێکی زۆر روویان لە شاخی قەیوان کردووە و دوای بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن، چەند دەبەیەک ئاوی زوڵالی سروشتیش لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە، هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سنکێ لە شارباژێر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “35 بۆ 40 ساڵ دەبێ شتی وا رووینەداوە کە ئەم هەموو کانیاوە بەیەکەوە بتەقن و ئاو ئەوەندە زۆر بێ”.
دەشڵێت، ئەگەر ئەمساڵ ئاوا ئاو زۆر بێ، زەرعات و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان وەزعیان باش دەبێت و بازاڕیشیان خۆش دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری