756 هه‌زار خێزان
ئه‌مڕۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی نه‌وت وه‌رده‌گرن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕۆسەی دابه‌شكردنی نەوت بەردەوامە و ئه‌مڕۆ له ناو شاری سلێمانی نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
به پێی راگه‌یاندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، ئه‌مڕۆ له سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێ، کە گەڕەکەکانی مەجیدبەگ، سلێمانی تازە، هەواری تازە و مامۆستایان له‌خۆده‌گرێت، نه‌وت دێته دابه‌شكردن.
نه‌وته‌كه به‌رمیلی بە نرخی 103.500 دینار ده‌درێته هاوڵاتیان.
ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێم زوو دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام به‌شێك له هاوڵاتیان له نرخه‌كه‌ی رازیی نین و پێیان وایه گرانه.
تا ئێستاش به پێی داتای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان لە تەنیا دوو مانگدا 756 هه‌زار خێزان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان نه‌وتیان وه‌رگرتووه، كه ده‌كاته زیاتر لە 58%ـی کۆی ژمارەی خێزانەکانی کوردستان.