کەشوهەوا - گرافیک: 964
پێشبینی: ئه‌مڕۆ باران ده‌بارێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6.12.2023 لە کاتەکانی بەیانیدا ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هەوری تەواو و هه‌روه‌ها نمەباران دەستپێدەکات.
به‌شی كه‌شناسیی وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها ئاماژەیان به‌وه كردووه، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکە، سەرەتا بارانبارین لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان ناوچە جیاجیاکانی هه‌رێم دەگرێتەوە.
هه‌روه‌ها پێشبینیی ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما 2 – 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی، بۆ ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 20
سلێمانی: 19
دهۆک: 19
کەرکوک: 22
هەڵەبجە: 20
زاخۆ: 19
سۆران: 15
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 25