هه‌رێم ئاگادار نییە

سۆراغ؛ عێراق “كارتى بانكى” بۆ جوتیاران دروست دەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دوێنێوه‌ ده‌نگۆى دروستكردنى كارتى بانكى بۆ جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ پێی سۆراغى 964، ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

وا بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌  وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوه‌ کارتی بانکی کشتوکاڵی بۆ سەرجەم جوتیارانی عێراق و به‌ ھەرێمی کوردستانیشه‌وه‌ دروست بکات.

ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ زارى ئایاد پۆڵانى، بەڕێوەبەری بەرنامەی کارتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق، راگه‌یه‌ندراوه‌ و به‌ پێی قسه‌ى ئەو بەڕێوەبەرە، پڕۆژەکە مانگێکی دیکە بە فەرمی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

964  په‌یوه‌ندی به‌ هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتوكاڵی هه‌ولێره‌وه‌ كرد و ره‌تیكرده‌وه‌، ئاگادارى بابه‌تێكى له‌م شێوه‌یه‌ بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی “ده‌مێكه‌ له‌ پلانی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و حكومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كارته‌ بۆ جوتیارانى هه‌رێم دروست بكه‌ین”.

به‌ قسه‌ى سه‌ید موراد، له‌ داهاتوودا كار له‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌م كارته‌ بۆ جوتیارانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانى 964، ئه‌و جوتیاره‌ى ده‌بێته‌ خاوه‌ن ئه‌م كارته‌، جگه‌ له‌وه‌ى له‌ رێگه‌یه‌وه‌ شایسته‌ داراییه‌كانى وه‌رده‌گرێت، هه‌مان كات ته‌واوى زانیارییه‌كانى تایبه‌ت به‌ رووبه‌رى چاندنى زه‌وى ، پلانى داچاندن،  وەرگرتنی بنەتۆو و به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى تێدا تۆمار ده‌كرێت.

پەڵەی داوە و جوتیاران دەتوانن بەرھەمەکانیان بچێنن

پەڵەی داوە و جوتیاران دەتوانن بەرھەمەکانیان بچێنن