دواین دەرفەت بوو

رووخاندنی حەوزەکانی ماسی بەخێوکردن لە داقوق دەستیپێکردەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای ئەوەی ماوەیەک پرۆسەی تێکدانی حەوزەکانی ماسی لە داقوق وەستابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمێکی شارەوانی کەرکوک بە شۆفڵ و حەفارەوە بەرەو گوندی مەتیق رۆیشتن و دەستیانکردەوە بە رووخاندنی ئەو حەوزانەی کە بە نایاسایی دروستکراون.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاریدا حەوزەکانی ماسی لە سەرانسەری عێراق تێکبدات، دوای چەند جارێک راگرتنی ئەم پرۆسەیە ئەمڕۆ دیسان دەستیپێکردەوە.

تێکدانی حەوزی ماسییەکانی کەرکوک بۆ ماوەی مانگێک دواخر...

تێکدانی حەوزی ماسییەکانی کەرکوک بۆ ماوەی مانگێک دواخرا