کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک. وێنە:پسولەی خۆراکی هەولێر.
باس باسی فۆڕمی خۆراکە
دەنگۆی دروستکردنی چوار ملیۆن کارتی خۆراک بە وەهمی رەتدەکرێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی بازرگانی عێراق رەتی ئەو دەنگۆیانە دەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو چوار ملیۆن کارتی خۆراکی نوێ بەوەهمی دەرهێنراون بۆ خەڵک.
گومانەکە زیاتر لەسەر ناوی کەسانی مردووە، بەڵام وەزارەتەکە ئەوە بە نادروست دەزانێت و رەتیدەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 2.12.2023 موسەننا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ دەزگا راگەیاندە عێراقیەکان قسەیکردووە وتویەتی، “ئەو هەواڵەی کە دەوترێن چوار ملیۆن کەسی مردوو لە داتاکانی کارتی بەشەخۆراکی نوێدا ناویان هاتووە، لە دوای ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داتاکانی وەزارەتەکەی لە نوێکردنەوەی کارتی دەنگدەران پەسەند کرد، ئاشکرا بوو وەهمی بوونەکە نادروستە”.
عێراق 375 هەزار دەنگدەری نوێی تۆمار کرد
بە وتەی ئەو بێت، کۆمسیۆن تەنیا لە ساڵی 2006 پشتی بە داتا سەرەکییەکانی وەزارەتی بازرگانی بەستووە، و دوای ئەوە رێکاری تایبەتی بۆ نوێکردنەوەی داتاکانیان هەبووە.
لە میدیا ناوخۆییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە زاری یەکێک لە شرۆڤەکارە سیاسییەکان وا بڵاوکرایەوە، کە کۆمسیۆن پشتی بە کارتی چاپکردنی وەهمی بەستووە دوای ئەوەی ناوەکانیان لە وەزارەتی بازرگانی وەرگرتووە.