دیمه‌نى گه‌ڕه‌كێكى قه‌زاى رواندز... وێنه: سۆشیاڵ میدیا
زیاتر له 1000 خانوو ده‌بن
تا ئێستا خانووه‌كانى پێنج گه‌ڕه‌كی رواندز بێ تاپۆن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تا ئێستا پێنج گه‌ڕه‌ك له ناوه‌ندى قه‌زاى رواندز تاپۆیان نیه، خانوبه‌رى ئه‌و قه‌زایه‌ش هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بوونى نه‌خشه‌ى كه‌رتى و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
گه‌ڕه‌كه بێ تاپۆكانى رواندز بریتین له ئازادى ، نه‌ورۆز، گوڵان، شۆڕش و كاولۆكان.
چنار ئیبراهیم، تێبینه‌ری تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی رواندز به وه‌كاله‌ت به 964ـى وت، تاپۆنه‌كردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نه‌خشه‌ی په‌سه‌ندكراویان نییه، بۆیه تاپۆ ناكرێن.
وتیشی “به‌شێك له خاوه‌ن خانووه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كانه، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی موڵكه‌كه نین و به‌ناوی كه‌سێكی تره‌وه‌یه”.
به‌قسه‌ى خانووبه‌رى رواندز كار له‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌و نه‌خشه‌یه بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌كانه كراوه و له‌لایه‌ن شاره‌وانی قه‌زاكه‌شیانه‌وه ره‌وانه‌ى سه‌رووى خۆیان كراوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
لایخۆشییه‌وه چیایی محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رواندز به 964ـى وت، ئه‌و پێنج گه‌ڕه‌كه‌ى رواندز زۆربه‌یان بێ تاپۆن كه زیاتر له هه‌زار خانوو ده‌بێت.
وتیشی “تاپۆكردنى ئه‌م خانوانه به‌رده‌وام كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆران، خه‌ریكی دانانی نه‌خشه‌یه‌ن، بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه”.