دوو بریندار هەیە

لە قەراج داعش هێرشی كردە سەر سوپای عێراقی

964+

ژووری هەواڵ

لە سنووری ناحیەی قەراجی سەر بە مەخموور، چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوپای عێراق و بەپێی زانیارییەكان بریندار هەن.

كاتژمێر 11:15 دەقیقەی ئەمشەو چەكدارانی داعش لە سنووری دوو گوندی ئەم ناحیەیە هێرشیان ئەنجامداوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی نزیك لەو رووداوە بە 964ـی وت، هێرشەكە بۆ سەر هەردوو گوندی دووسەرە و عه‌لیڕه‌ش بووە كە بنكەی سەربازی سوپای عێراقی لێیە.

وتیشی “تا ئێستا ئەوەی زاندراوە دوو بریندار لە رێزی سوپای عێراقی دا هەیە”.

بەقسەی ئەم سەرچاوەیە لە ئێستا ژمارەیەكی زۆری سوپای عێراق لەم سنوورە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە بڵاوەیان پێكراوە.