بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەسەڵاتەکانی لێ وەرگیرایەوە

توانا نەقی

بە بڕیاری وەزیری دارایی عێراق و بە نوسراوێکی فەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی بریکاری وەزارەتەکە دەرکرا.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بە پێی مادەی 71 لە یاسای بودجەی 2023ـی عێراق هەموو دەسەڵاتەکان لە مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق سەندرایەوە.

بڕیارەکە و نوسراوەکە بە واژۆی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەرکراوە.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پشکی کوردە و ئەو پۆستە لەلایەن مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری پێشووی عێراقەوە بەڕێوەدەبرا.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەسەڵاتەکانی لێ وەرگیرایەوە