"بۆ خۆ دوورخستنەوەیە لە لافاو"

شەقامە سەرەکیەکەی ناو بازاڕی زاخۆ بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بڕیارە لە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەوەوە شەقامە سەرەکیەکەی ناو بازاڕی زاخۆ بۆماوەی سێ رۆژ دابخرێت و ئەو ماوەیە ئۆتۆمبێڵ ناتوانن هاتوچۆی لەسەر بکەن.

شارەوانی زاخۆ هۆکاری داخستنەکەی بۆ چاککردنی ئاوەڕۆی ئەو شەقامە دەگەڕێنێتەوە، بۆ خۆ دوورگرتن لە دووبارەبوونەوەی لافاو.

عەلی نیعمەت، بەرێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی زاخۆ بە 964ی وت، هەموو ساڵ بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کێشەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەناو بازاڕ دروست دەبێت و زیان بە دوکانەکان دەگەیەنێت، ئەم پرۆسەی چاککردنەش بۆ ئەوەیە چی دیکە ئەوە دووبارە نەبێتەوە.

ئەو شەقامەی بڕیارە ئەمشەو دابخرێت، لە سەنتەری بازاڕ و لای پارکی شەهیدان دەستپێدەکات تا دەگاتە فولکەی بازاڕی گۆرینەوەی دراو.

بەپێی زانیاری 964 شەقامی جێگرەوە بۆ تێپەڕینی ئۆتۆمبێڵ دیارینەکراوە، پێویستە ئەوانەی کاریان لەسەر ئەو شەقامە هەیە لە دووری شەقامەکە ئۆتۆمبێڵ رابگرن و بە پیادە تێپەڕن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بڕیاری یەکسایدکردنی شەقامی بازاڕی زاخۆ هەڵوەشایەوە

بڕیاری یەکسایدکردنی شەقامی بازاڕی زاخۆ هەڵوەشایەوە