بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ
لەدایکبووانی بورجی نەهەنگ دەگەڕێنەوە بۆ لای خۆشەویستە کۆنەکەیان
+964
ژووری هەواڵ
بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ 30.11.2023
1- کاوڕ 21/3-20/4
ئەنجامی ئەوەی پێشکەشت کرد بۆ پەرەپێدانی شێوازی کارکردنت زۆر باش دەبێت، هاوبەشی ژیانت یان خۆشەویستەکەت سەرسام دەبێت بەو سۆز و میهرەبانیەی پێی دەبەخشیت، رەنگە گەشتێک بکەیت و لەو ماوەیەدا مانگی هەنگوینی نوێ بکەیتەوە، کەمێک ماوەی دانیشتنت کەم بکەرەوە بەرلەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەبێت.
2- گا 21/4-20/5
بەردەوام هەوڵدەدەیت بۆ سنوردارکردنی ئەو پەرۆشی و حەماسەتەی هەتە بۆ کارەکەت، بەڵام ئەمە زیانی هەیە و مەعنەویاتت دەروخێنێت، هێندە سەرمەخەرە سەر خۆشەویستەکەت، چونکە دەروونی ماندووە و رەنگە کاردانەوەی باش نەبێت، گرنگی بە چوونەدەرەوە لەگەڵ هاورێکانت بدە بۆ ئارام بوونەوەی دەروونت.
3- دووانە 21/5-21/6
بوونی مانگ لە بورجی شێردا کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی تۆ دەبێت لەرووی فەلەکیەوە لە کارەکەت، لەرووی سۆزدارییەوە بەرگری کردن لە بابەتێک کە نەزانیت چییە و چۆنە باش نییە، بۆیە سەبر بگرە و پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێیت بە وردی بیربکەرەوە، ئەگەر هەست بە ئازاری فەقەرات و ملت کرد باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.
4- قرژاڵ 22/6-22/7
حەز بە پێشکەشکردنی تەواوی تواناکانت دەکەیت لە کارەکەت و ئیرادەیەکی باشت هەیە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی بەرامبەر هاوپیشەکانت، غیرە لە هاوبەشی ژیانت دەکەیت و کاردانەوەکانت توندە، ئاگاداربە باش نییە و لەبیری مەکە بایەخ بە رۆیشتن و جوڵە بدە لەبەر تەندروستیت.
5- شێر 23/7- 22/8
چاوەڕوانیت بۆ وەڵامی کارێک و ئەنجامی پێچەوانە رەنگە باش نەبێت بەڵام شۆک مەبە و بزانە هۆکار و وردەکارییەکەی چییە، بەربەستە سۆزدارییەکانی تێکدەشکێنیت و هەنگاوی گەورە دەنێیت و پلان بۆ داهاتوو هەیە، دوربکەوەرەوە لە کەم جوڵەیی و دانیشتنی زۆر کە کاریگەری سلبی بۆ تەندروستیت هەیە.
6- فەریک 23/8-22/9
رۆژێکی قورس و پڕ لە سترێس دەبێت لەرووی پیشەییەوە و رەنگە تووشی دەنگەدەنگ و ناخۆشی ببیت، هەندێک گرفتی بچوک پەیوەندی سۆزداریت تێکدەدات بەڵام لە بیربێت چارەسەر ئاسانە، ناجێگیری تەندروستی کەسێکی خێزانەکەت رەنگە تووشی خەم و دوودڵیت بکات.
7-تەرازوو 23/9-22/10
نیشانی دەدەیت پشت بەستنی هاوپیشە و هاوکارەکانت بە تۆ لە جێگای خۆی بووە و ئەنجامی کارەکانت سەرکەوتنی گەورەی لەدوایە، هاوبەشی ژیانت چاوەڕوانی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەت لێدەکات دەربارەی پەیوەندییەکەتان، پێویست بە پرۆگرامێکی وەرزشی دەبێت بۆ تەندروستیت.
8-دووپشک 23/10-21/11
دووربکەوەرەوە لە دەستوەردان لە ژیانی تایبەتی هاوپیشەکانت، توانایەکی باشتر هەیە لەوەی پێشکەشی دەکەیت، ئەگەر پێویست بوو راستگۆیانە هەندێک بابەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باس بکەیت ئاساییە و کاریگەری ئەرێنی دەبێت، ئامۆژگاری پزیشکەکەت رەتمەکەرەوە.
9- کەوان 22/11-20/12
رامەکە لەو داواکاری و ئەرکانەی لە کارەکەت لەسەر شانتە و پێشکەشی بکە، دۆخەکە ئیجابیە و دەگەیت بە ئامانج، باشترە خۆڕاگر بیت لە رەفتارکردنت لەگەڵ خۆشەویستی ژیانت، توڕەیی و هەڵچوونی بێ هۆ کاریگەری سلبی دەبێت، بەبێ راوێژی پزیشک دەرمان بەکارمەهێنە.
10- گیسک 20/12- 19/1
گۆڕانکاری گەورە لە کارەکەت روودەدات و هەنگاوی باش دەنێیت، پەیوەندی سۆزداریت جێگیرە ودڵخۆش دەبیت سەرەڕای هەندێک ناکۆکی و جیاوازی بیروڕاتان، رەنگە تەندروستی گەدەت تێکبچێت.
11- سەتڵ 20/1-18/2
هەست بە ئاڵۆزی دۆخی کارەکەت دەکەیت و هەندێک گرفتی کۆن سەرهەڵدەداتەوە و کاریگەری دەخاتە سەر لایەنی دارایت، تێپەڕاندنی تاریکییەکان کاریگەری نابێت لەسەر پەیوەندی لەگەڵ هاوبەشی ژیانت، چاوەڕوانی بەختەوەری و گەرانەوەی خەندە بکە بۆ پەیوەندییەکەتان، رەنگە تەندروستی فەقەرات و ماسولکە و ئێسکت باش نەبێت.
12- نەهەنگ 19/2-20/3
ترس لەرووی کارکردنەوە هەندێک جار تەنیا وەهمە و تووشێ دڵەڕاوکێت دەکات، گرنگە خۆڕاگر بیت و متمانەت هەبێت، رێکەوتێکی سەیر لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەت کۆتدەکاتەوە و دڵخۆش دەبیت، ئاگاداری تەندروستیت بە.