نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
توانا نەقی
لە گەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتی جیهانیدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو لە چاو چەند رۆژی رابردوودا بەرز بوونەوەی بەخۆوە بینیەوە.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 83.30 دۆلار مامەڵی پێوەدەکرێت و بەوەش 0.22 % نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساسە بە 78.6 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بە رێژەی 0.20% نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە.
بەرزبوونەوەی ئەو نرخانە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی نەوت بەجۆرێک دابەزی کە هاتە خوار 80 دۆلار جارێکیتر ملی بەرزی گرتووە و بەردەوامە.
یەکێک لە هۆکارەکانی ناجێگیری نرخی نەوت و دابەزینی چەند رۆژی رابردوو بۆ ناکۆکیەکانی نێوان ئەندامانی ئۆپیک دەگەڕێتەوە لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت، هەروەها شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەم ماوەیەدا ناجێگیر کردووە و ئەو ئاگربەستەش راگەیندراوە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی نرخ.