بەهۆی قیرتاوکردنەوە
رێگایەکی ناو شاری سلێمانی سێ رۆژ دادەخرێت
964+
توانا نەقی
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە سبەینێ بەیانی زووەوە بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامێکی کارێزەوشک بۆ ماوەی سێ رۆژ بەربەست دادەنێن و هاتوچۆی پیادا ناکرێت.
ئەمشە وی چوارشەممە، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژی 30.11.2023 لە کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیناییەوە شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشک بۆ ماوەی سێ رۆژ بەهۆی قیرتاوکردنەوە بەربەست دەکرێت.
بەربەستەکە لە بەردەم مزگەوتی دارسلام بە ئاراستەی مزگەوتی شەفیق بەگ دەبێت.
شارەوانی داوا لە هاوڵاتیان و کاسبکاران دەکات هاوکاریان بن تا کاری قیرتاوکردنەکە تەواو دەبێت ئاو نەڕژێننە سەر شەقامەکە.