دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
"زۆر جیاواز و سەیرن"
ترەمپ: دانوستانکارانی ئێران لێمان دەپاڕێنەوە رێککەوتن بکەین
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دانوستانکارانی ئێران جیاواز و سەیرن و بۆ رێککەوتن دەپاڕێنەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، “دانوستانکارانی ئێران زۆر جیاواز و سەیرن، لێمان دەپاڕێنەوە کە رێککەوتن بکەین، ئەو کارەی کە دەبێ ئەنجامی بدەن، چونکە لەبواری سەربازییەوە لەناوچوون و هیچ چانسێکیان بۆ گەڕانەوە نەماوە، سەرەڕای ئەوەش لەبەردەم خەڵک و بۆ رای گشتیی رایدەگەیەنن کە تەنیا سەیری پێشنیازەکانی ئێمە دەکەن، ئەوەش کارێکی هەڵەیە”.
ترەمپ روو لە کاربەدەستانی ئێران دەڵێت، باشتر وایە پێش ئەوەی درەنگ ببێت، جددی بن، چونکە ئەگەر درەنگ ببێت، ئیدی رێگای گەڕانەوەیان نامێنێت و ئەوەش بۆیان خراپ دەبێت.
ئەم قسانەی ترەمپ ئاماژەیەکە بۆ ئەو پێشنیازە 15 خاڵییەی کە ئەمریکا لەڕێی پاکستانەوە داویەتیە ئێران، بەرپرسانی تارانیش رەتیدەکەنەوە و دەڵێن، بڕیاری راگرتنی شەڕ لەدەست ئەواندایە و بۆ ئەوەش پێنج مەرجیان هەیە.