نوێترین بەرهەمی شیعری پێشکەش کرد

قوبادی جەلیزادە: پرۆژەیەکم بۆ عەشق و خۆشەویستی

964+

شۆڕش عەبدولا – هەولێر

شاعیری دیاری کورد قوبادی جەلیزادە نوێنترین بەرهەمی شیعری خۆی لە رێگەی 964ـەوە خوێندەوە و بەناوی تۆ گرنگترینی پێشکەشی گەنجەکانی کرد.

ئەو شاعیرە قسەی بۆ 964 کردو وتی، ئەو پرۆژەیەکە بۆ عەشق و خۆشەویستی  و ژن و جوانی.

وتیشی، ئێستا شاعیری گەنج زۆرن و بەشێکی کەمیان باشن و زۆرینەیان خراپن، دەبێت ئەو شاعیرە گەنجانە خوێنەری بەرهەمی جیهانیی بن شارەزاییان لە ئەدەبیاتی رۆژهەڵاتدا هەبێت.

سەبارەت بە بەرهەمی چاپکراوی نوێ وتی، بۆ سەری ساڵ نوێ بەرهەمێکی چاپدەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی