سەبارەت بە خاک و چاندن

میسر هاوکاریی کشتوکاڵی پێشکەشی هەرێم دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

ژمارەیەک خاوەن کاری کشتوکاڵی میسر هاتوونەتە هەرێم و لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان باسیان لە هاوکارییەکانیان کردووە بۆ کەرتی کشتوکاڵی هەرێم.

بە پێی زانیارییەکانی 964، ئەو شاندەی خاوەنکارانی میسر بەڵێنیان بە دەستەکە داوە بە وەبەرهێن و پسپۆڕانی کشتوکاڵیی خۆیان هاوکاریی هەرێم بکەن.

“میسر وڵاتێکی گەورەی کشتوکاڵییە و ئەزموونەکەیان بۆ هەرێم زۆر گرنگە و رێنماییەکانیان لە بواری کشتوکاڵ و داچاندنی زەویدا گرنگی زۆری بۆ هەرێم دەبێت”، ئەوە قسەی بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمە بۆ 964.

دەشڵێت، لە میسر هیچ زەوییەک بەبێ داچاندن نامێنێتەوە و زەوییەکان پۆلێن دەکەن بۆ چ شتێک باش بێت لێی دەچێنن، “ئێمەش دەمانەوێت لەو رووەوە سوود وەرگرین و توێژینەوە بکەین و زەوییەکان بەو شتەی لێی بەرهەم دێت دابچێندرێن”.

بە پێی قسەی وتەبێژەکەی دەستەی وەبەرهێنان، کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم گرنگی زۆری بە پڕۆژەکانی کشتوکاڵی، بازرگانی و پیشەسازی داوە و هەر هەوڵێکیش لەو بووارانەدا بدرێت ئاسانکاریان بۆ دەکرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ: پاڵپشتی داراییمان پێویستە بۆ بنەتۆو

وەزارەتی کشتوکاڵ: پاڵپشتی داراییمان پێویستە بۆ بنەتۆو