دەیەوێت بنەتۆوی باش بەرهەمبهێنێت

وەزارەتی کشتوکاڵ: پاڵپشتی داراییمان پێویستە بۆ بنەتۆو

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم داوای پاڵپشتی دارایی دەکات بۆ کارگەکان و توێژینەوەکانی بەرهەمهێنانی بنەتۆو، دەیەوێت بەم هەنگاوە ئەمساڵ بنەتۆوی باش بۆ جوتیاران دابین بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.11.2023، وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ بەرێوەبەرانی بەرهەمهێنانی بنەتۆو و توێژینەوەی کشتوکاڵ و بەرپرسی بەشەکانی بەرهەمهێنان کۆبووەوە و گوێی گرت لە داواکاری و پێشنیارەکان لەبارەی باشترکردنی بەرهەمی بنەتۆو.

“جەختکرایەوە لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی و بودجەیەکی پێویست، بەمەبەستی پێشخستن و بەداواداچوون و بەردەوامیدان بە چالاکی کێڵگەکانی توێژینەوە و کاراکردنی سەنتەرەکانی رێنمایی کشتوکاڵی و کارگەکانی بەرهەمهێنان”، وەزارەتی کشتوکاڵ وا دەڵێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 تاكو ئێستا بۆ به‌روبوومى گه‌نم 25 بنه‌تۆو، سێ بنه‌تۆو نیسك و باقله‌ش هه‌ریه‌كه‌و بنه‌تۆوێكیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ و ساڵانه‌ش له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ ده‌چێندرێن.

هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 120 هەزار تۆن بنەتۆوی گەنمە.