لە هەڵەبجە

لەناو مزگەوت و لەکاتی نوێژدا “دزێک” دەستگیرکرا

964+

توانا نەقی

پۆلیسی هەڵەبجە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕێک پارەی لەکاتی نوێژدا لەناو مزگەوتێکدا دزیوە و دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی دزیکردن بە بڕی 350 هەزار دینار لە هاوڵاتیەک،

دەشڵێت، دزیکردنەکە لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی عەسەر بووە و لە مزگەوتێکی هەڵەبجە.

تۆمەتبار ( ی، ح، ک،) تەمەن 44 ساڵ کە خەکی سلێمانیە دانی بەتاوانەکەیداناوە و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.