لە سنووری سەید سادق

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون

964+

ژووری هەواڵ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی کەوڵۆس چوار کەس برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان قاچی شکاوە.

رووداوەکە لە نێوان دوو پیکابدا روویداوە و ئەو کەسەی قاچی شکاوە رەوانەی نەخۆشخانەی سەیدسادق کراوە و سیانەکەی دیکەش باری تەندروستیان جێگیرە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27.11.2023 شاهید حاڵێک بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە پێکدادان بووە و لەنێوان توێتا لاندکرۆس پیکابێک و نیسان پیکابێکدا بووە و بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس برینداربوون.

وتیشی، یەکێک لە بریندارەکان قاچی شکاوە و ئەوانی دیکەش سەریان بەر جامی سەیارەکە کەوتووە و کەمێک برینداربوون و ئەو بریندارەشی قاچی شکاوە رەوانەی نەخۆشخانەی سەیدسادق کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی