یارییه ئاگرینه‌كان قه‌ده‌غه‌یه
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر و زاخۆ له هه‌ولێر رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یاریی لووتكه له نێوان هه‌ولێر و زاخۆ له هه‌ولێر دێته ئه‌نجامدان.
دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له تۆپی پێ، كه به‌هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ستابوو، ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمێر 07:00 یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته‌وه، له یه‌كێك له یارییه‌كانی دیڕبی له كوردستان.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه یانه‌ی هه‌ولێر له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا له پله‌ی 17یه و 4 خاڵی هه‌یه، یانه‌ی زاخۆش له پله‌ی 19 و پێش كۆتاییه و 3 خاڵی هه‌یه، هه‌ردوو تیپ ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ك پێویست نییه.
یانه‌ی هه‌ولێر دوێنێ ئێواره دوایه‌كه‌ی مه‌شقی بۆ یارییه‌كه ئه‌نجام دا و بۆ یاریی ئه‌مڕۆش تیپه له دوو یاریزانی بێبه‌شه، ئه‌وانیش برۆنۆ بیسپۆی به‌ڕازیلی و محه‌مه‌د موحسینن، كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێكان و ئه‌ویتریش نه‌خۆشه.
عه‌بدولقادر حوسێن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، “هه‌ولێر ئاماده‌كاری باشی بۆ یارییه‌كه كردووه و هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له رووی هونه‌رییه‌وه نییه”.
ئامار و داتای نێوان هه‌ردوو یانه
به پێی ئه‌و ئاماره‌ی په‌یجی فه‌رمیی یانه‌ی هه‌ولێر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە مێژووی خۆیاندا لە (31) یاری فەرمیدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، تێیدا هه‌ولێر 16 بردنه‌وه‌ی هه‌یه و زاخۆش 5 بردنه‌وه، 10 یارییش به یه‌كسانبوون كۆتاییان هاتووه.
هه‌روه‌ها یانه‌ی هه‌ولێر 38 گۆڵی له یانه‌ی زاخۆ كردووه، زاخۆش 21 گۆڵی كردووه.
یارییه ئاگرینه‌كان قه‌ده‌غه‌یه
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌رێكی زۆر له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ئاماده‌بن، بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش، هێنانە ژوورەوەی سمۆك و یارییە ئاگرینەکان بۆ ناو سەرجەم یاریگه‌کان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق قەدەغەیە و بە پێچەوانەوە هەر یانەیەك پابەند نەبێت بەم بڕیارە، تووشی سزای کارگێڕی و دارایی دەبێت.
یانه‌ی هه‌ولێر له لای خۆیه‌وه داوا له هانده‌رانی ده‌كات، بۆ یاریی ئه‌مڕۆ و له‌مه‌ولاش یاریی ئاگریین و سمۆك نه‌هێننه ناو یاریگه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سزا نه‌بن.