ئاسایشی هەولێر رایگەیاند

ساحیرێک دەستگیرکرا جەستەی ئاژەڵی کێوی لە ماڵەی هەبووە

964+

فەهمی نەبی

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ساحیرێکی راگەیاند، دوای دەستگیرکردنی دانی بەوە ناوە چەندین ژنی فریوو داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەریان و سودی مادی لێ وەرگرتوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو ساحیرەی راگەیاند کە ناوی (ر، ح، م)ە. ئاسایش داوا دەکات هەر کەس سکاڵای لەسەر هەیە با سکاڵا تۆمار بکات.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی پشکنین بۆ ماڵی ئەو ساحیرە کراوە دەرکەوتووە، بۆ کاری جادوویی چەندین پارچەی جەستەی ئاژەڵی کێوی هەبووە.

لەو ڤیدیۆیەی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردوەتەوە، پیاوێکی بەتەمەنی سەر سپییە و دەیان جۆر گیا و قاچی ئاژەڵ و بەرد و کاغەزی پڕ لە هێڵکاری هەبووە.

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 19 جادوگەری راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 19 جادوگەری راگەیاند