ئیتر لە بەنزیخانە پارەی کاش وەرناگیرێت و هاوردەکردنی ئاژەڵیش کەمی کردووە

+964

ژووری هەواڵ

سەرما هاتەوەو پچڕانی کارەبا دیسان دەستی پێکردەوە، وەزارەتی کارەبا دەڵێت ئەمە شتێکی سروشتییە، چونکە خواستی خەڵک لەسەر کارەبا زیادی کردووە.

لەعێراق بڕیارێک هەیە لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە بەنزینخانە حکومییەکان پارەی کاش وەرنەگیرێت و شۆفێران دەبێ بە کارت پارە بدەن، ئەم بڕیارە کەرکوک و باقی ناوچە جێناکۆکەکانی خۆشمان دەگرێتەوە، بەڵام پێناچێت جێبەجێکردنی ئاسان بێت.

له ‌دهۆك ژماره‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه‌هاورده‌ى ئاژه‌ڵى بیانى ده‌كه‌ن كه‌میان كردووه‌، به ‌جۆرێك پێشتر نزیكه‌ى 60 كۆمپانیا هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا پانزەیان ماوە.