دیمه‌نى ده‌ره‌وه‌ى بیناى یه‌كێتى مامۆستایان لقی خانه‌قین كه له فه‌یسبووكه‌كه‌یان بڵاویان كردووه‌ته‌وه
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشی و زیادكردنى سه‌وزاییە
یەکێتی مامۆستایانی نه‌مام به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى خانه‌قیندا دابه‌ش ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لقی خانه‌قینى یه‌كێتى مامۆستایان هه‌ڵمه‌تێكی دابه‌شكردنى نه‌مانى له سنوورى قه‌زاكه‌ى ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌وزایی له سنووره‌كه‌یان زیادببێت و هۆكارێكیش بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كان.
له ده‌ستپێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22.11.2023 ده‌ستیان به‌و دابه‌شكردنه كردووه، له قۆناغى یه‌كه‌مدا 250 نه‌مامیان ئاماده‌كردووه بۆ قوتابخانه‌كان.
كارزان جه‌بار بورهان، جێگرى سه‌رۆكى لقى خانه‌قینى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به 964ی وت، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان بۆ ته‌واوى قوتابخانه و باخچه‌ى ساوایانه كه ژماره‌یان له خانه‌قین 164 ناوه‌ندن، كه سه‌ر به حكومه‌تى ناوه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمن.
وتیشی “ئه‌و نه‌مامانه‌ى دابه‌شی ده‌كه‌ین له جۆرى ئه‌لپیزیایه كه دارێكی دۆستى ژینگه و به‌رگه‌ى گه‌رمییه‌كى زۆر ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى خانه‌قین ده‌گونجێت”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان له‌دواى ئه‌وه هاتووه كه ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه‌ى به به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوونى هاوڵاتیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كردووه.
شاره‌وانیی خانه‌قین به‌رامبه‌ر فرۆشیاره‌كانی شه‌قامی مه‌حكه‌مه ده‌سته‌وه‌ستانه