هونەرمەند مستەفا ئەحمەد بۆ 964: سه‌لامه‌تم و گه‌وره‌ی مه‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هونەرمەندی ناسراو مستەفا ئەحمەد لە رێگای سیتەک تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە، بەڵام وەک خۆی بە 964 راگەیاند، رووداوەکە زیاتر پەیوەندی بە ئوتومبێلکەیەوە هەیە.
مسته‌فا ئه‌حمه‌د له په‌یوه‌ندییه‌كدا وتی، “سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌تم، ئۆتۆمبێله‌كه‌م خۆی كه‌ر كرد و دوێنێ ئێوارە لە شوێنێکدا کەوتە چاڵێکی بچووکەوە، تووشی هیچ ئازارێک نەهاتووم، هیوادارم پەیجەکان نەیکەن بە هەڵا بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت، چونکە رووداوەکە گەورە نییە و لێم گەورە مەکەن”.
وتیشی، بە داخەوە هونەرمەندان تا تووشی سەر ئێشەیەک و رووداوێک نەبن، ئەم پەیجانە رۆژێک لە رۆژان ئامادە نین ژیانی هونەریمان باس بکەن، یان لێکدانەوەیەکی بۆ بکەن، بۆیە من لەگەڵ رێزم بۆ هەندێکیان، بەڵام راستییه‌كه‌ی بازاڕی راگەیاندنیان هەڕاج کردووە و کەس بە کەس نییە!
مسته‌فا ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له ناسراوترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌كانی بواری شانۆ و دراما و له ناو خه‌ڵكدا به “وه‌ستا عه‌لی” و “میستهره فه‌نی” ناسراوه.