بڕی پارەکە چەندە؟

سزای سەرپێچیی مۆلیدەی گەڕەکەکان دیاری کرا

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان سزای سەرپێچی مۆلیدەی گەڕەکانی دیاری کرد و سزاکانیش لە نێوان 300 هەزار بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار دینارە.

دەستەکە بە پێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2023، کە لە دەستەی ژینگە دەرچووە و تایبەتە بە بەدوادچوون و بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگییەکان ئەو سزایانەی دیاری کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی دەستەکە، سزای سەوزنەکردن یان لەبری سەوزنەکردن 300 بۆ 500 هەزار دینارە، ئەگەر مۆلیدەیەک ژاوەژاوی هەبێت سزاکەی 500 هەزار دینارە و ئەگەر دوکەڵ بکات ئەوا ملیۆنێک یان ملیۆنێک و 500 هەزار دینار سزاکەیەتی.

هەر بە پێی سزاکانی دەستەکە، ئەگەر مۆلیدەیەک زەوییەکەی کۆنکرێت نەکرابێت 500 هەزار دینار سزای هەیە، ئەگەر دیواری بۆ نەکرابێت ملیۆنێک و ئەگەر چواردەوری مۆلیدەکەش بە رۆن و گازوایل پیس بووبێت، ئەوا 500 هەزار بۆ ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.

“لیژنەکان لە سەرجەم فەرمانگەکانی ژینگە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە وردی ئەو رێنماییە جێبەجێ دەکەن و هەر مۆلیدەیەک یەکێک لەو سەرپێچییانەی هەبێت راستەوخۆ سزا دەدرێت”، ئەوە قسەی رەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەیە بۆ 964.

لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 500 مۆلیدە لە گەڕەکەکان هەن.

دەستەی ژینگە پەرە بەو پڕۆژانە دەدات لەگەڵ گۆڕانکاری کە...

دەستەی ژینگە پەرە بەو پڕۆژانە دەدات لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوا دەگونجێن