دوای ئەمە چی؟
زانیاری نوێ له باره‌ی ئاگربه‌ستی ئیسرائیل و غه‌زه ئاشكرا كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تۆڕی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئه‌مریكا، كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ورده‌كاریی زیاتری له باره‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته بڵاوكرده‌وه، كه له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بڕیاره رابگه‌یه‌ندرێت.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له قۆناغی یه‌كه‌مدا پێشبینیی ئازادكردنی 50 دیل ده‌كات، ئازادكردنی وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می دیله‌كانیش له دوای 24 كاتژمێر ده‌بێت له راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه.
بڕیاریشه وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م 50 ژن و منداڵ ئازاد بكرێن، له ماوه‌ی 4 -5 رۆژ.
ورده‌كارییه‌كانی دیكه به‌م جۆره ده‌بن:
– لە هەندێک حاڵەتدا حەماس پێویستی بە ئاگربەست هەیە بۆ دۆزینەوەی شوێنی هەندێک دەستگیرکراو
– رێککەوتنەکە بۆ هاندان بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی زیاتره دوای ئازادكردنی پەنجا دەستگیرکراوی یه‌كه‌م.
– حکومەتی ئەمریکا هیوادارە ئاگربەستەکە گەیشتنی پێداویستییە مرۆییەکانیش زیاتر بکات.
– سێ ئەمریکی، لەناویاندا کچێک کە بەم زووانە تەمەنی دەبێتە 4 ساڵ، لە ناو یەکەم کەسەکاندا دەخرێنە نێو رێککەوتنی ئازادكردنی دیله‌كانی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
سیستمێكی توندی پشکنین دڵنیایی دەدات لەوەی حەماس ئاگربەستەکە بۆ بەدەستهێنانی چەکی زیاتر نەقۆزێتەوە.
ئەمریکا هیوادارە ئاگربەستەکە لە غەزە لە لایەن حزبوڵا و هێزەکانی ئیسرائیل لە باکووری ئیسرائیل جێبەجێ بکرێت.
جێی ئاماژه‌یه نووسینگەی بنیامین ناته‌نیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل دەنگی بە رێککەوتنی پێشنیارکراوی ئازادکردنی بەشێک لە دەستگیرکراوەکانی غەزە داوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە کە “لە ماوەی چوار رۆژدا 50 ژن و منداڵ ئازاد دەکرێن، لەو ماوەیەدا شەڕەکە دەوەستێت”.
به‌ڵام بە پێی ئەوەی ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری حکومەتی ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل بەڵێنی داوە “بەردەوام بێت لە شەڕەکەی” دژی حەماس دوای کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکه.
له 7.10.2023 شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا زیاتر له سه‌دان كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون.