ئەمشەو بەڕازیل بە کۆمەڵێک کێشەوە بەرامبەر ئەرجەنتین یاریی دەکات. فۆتۆ: ئاژانسەکان
خشتەی یارییەکان ببینە
به‌ڕازیل به‌بێ هێرشبه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی رووبه‌ڕووی ئه‌رجه‌نتین دەبێتەوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه، كاتژمێر 3:30 خوله‌ك به كاتی كوردستان، یاریی كلاسیكۆی زه‌وی و لوتكه‌ی تۆپی پێی جیهان له نێوان به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین له به‌رازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه له گه‌ڕی شه‌شه‌می پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشووره و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆر به‌هێز بێت.
به‌ڕازیل میوانداریی یارییه‌كه ده‌كات، به‌ڵام وه‌زعی باش نییه و هه‌ریه‌كه له نه‌یمار، ڤینیسیۆس و ریچارلیسۆن، كه سێ هێرشبه‌ری سه‌ره‌كیی تیپه‌كه‌ن، به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكه‌ن، بۆیه ئه‌رجه‌نتین هه‌لێكی باشی هه‌یه بردنه‌وه تۆمار بكات.
هاوكات هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه، یاریی دیكه‌ش له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور دێنه ئه‌نجامدان.
خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
پاراگوای – کۆڵۆمبیا 02:00
ئیکوادۆر – چیلی 02:30
ئۆرۆگوای – بۆلیڤیا 02:30
بەرازیل – ئەرجه‌نتین 03:30
پێرۆ – ڤەنزوێلا 05:00