بامەڕنێ یادی 101 ساڵەی قوتابخانەکەی کردەوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
زیاتر له سهدهیهكه قوتابخانهیهك له ناحیهى بامهڕنێى سهر ئامێدى دروستكراوه، ئهمڕۆ ساڵیادى دروستكردنى بوو و دهبێته یهكهم قوتابخانهش لە سنوورى ئامێدی.
قوتابخانەكه ساڵی 1922 دروستكراوهو دهست كراوه به خوێندن تیایدا و تا ئەمڕۆش خوێندن تیایدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەم بۆنەیەوە خەڵاتکردن، رێزلێنان لە مامۆستای مێژووی لە سەردەمی کۆن دا، واژۆکردنی چوار کتیێبی مێژووی. کردنەوەی پێشانگای کتێب بۆ 65 نووسەری بامەرنێ، پێشانگایەک تایبەت بە پێشاندانی دەیان تۆێژینەوە و لێکۆلینەوە و نامەکانی ماستەر و دکتۆرا خاوەن بروانامەیی بەرزەوە، لهو چالاكیانهبوون كهبهبۆنهى دروستكردنى ئهم قوتابخانهیهوه سازكرابوون.
ساڵح بامەڕنێ ، ئەندامی رێکخەری هاوکار لەگەڵ پەروەردە بە 964ـى وت، ئهوان گروپێکی خۆبەخشین لە چەند کەسێک، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەروەردەی ئامێدی، نزیکەی 300 خوێندکار لە قوتابخانەکە دەرچوون و هەندێکیان تا ئێستا لە ژیاندا ماون.
وتیشی “ئەم قوتابخانەیە ماوەی 101 ساڵە مۆڵەتی فەرمی لە ناوچەی بامەڕنێ وەرگرتووە، تا ئێستاش خوێندن لەم قوتابخانەیە بەردەوام”.
قەزای ئامێدی خاوەن دوو قوتابخانەی کۆنی مێژوویە، یەکێک لە ناوەندی قەزایەکە بە ناوی قوبەهان کە ئێستا چۆڵکراوە، ئەوەش لە ناحیەی بامەرنێ بەناوی “بامەرنێ” کە مێژووی وان بۆ زیاتر لە 100 ساڵ دەچێته .
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن