ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزێت

لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت

964+

میدیا گۆران

ئەمڕۆ ئەگەری لافاو دوورە بەڵام بە گشتی کەشوهەوا سارد دەبێت.

بە پێی بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەش بە گشتی سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکانیش کەمێک بەفردەبارێت، نمە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامی دەبێت.

پێشبینیەکان بۆئەمڕۆ سێشەممە

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
خێراىی با / مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / خۆرئاوا و باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 8 – 10 کم

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 17 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی