هەواڵی زیاتر
لە دهۆکەوە تا هەڵەبجە باران باری و سلێمانی چوار تیمی ئامادەیە
964+
ژووری هەواڵ
ئەو ماڵانەی فەردە خۆڵیان دانەنا، ئاو چووە ژورەوە بۆیان، شەپۆلی ئەمجارەی باران بارین لە دهۆکەوە هات و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجەشی گرتەوە.
تیمەکانی شارەوانی سلێمانی، شەقامی دۆڵە میران بەرەو چیای ئەزمەڕ و ژمارەیەک رێگەی ناو کۆڵان و شەقامەکانیان پاکردەوە، کە بارانی بەخوڕ قوڕ و لیتەی بۆ هینابوون، لە کەلار ئاو چووە ناو پرۆژەی لانە سیتی و لە سەیدسادق شارەوانییەکەیان دڵنیایدا، کە مەنهۆڵەکانیان پاکردووەتەوە.
پاش چوار هەفتە، 28 کیلۆ پیل و پاتری لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی پیل و پاتری لە پێنجوێن کۆکرایەوە.