نزیكه‌ى 50 كه‌سیش سه‌رپێچیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئاو

له‌ سۆران چوار وه‌ستاى بۆڕى كونكه‌ر سزادراون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ئیداره‌ى سۆران، نزیكه‌ى 50 هاوڵاتى و چوار وه‌ستا سزا دراون، یه‌كه‌میان سه‌رپێچیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئاو و دووه‌میشیان بۆرییه‌كانى ئاویان بۆ خه‌ڵك كون كردووه‌.

ته‌حسین سه‌عدوڵا بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بۆ 964 ئاشكراى كرد له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا 40 تاوه‌كو 50 هاوڵاتیان سزاداون چونكه‌ سه‌رپێچیان كردبووه‌ سه‌ر ئاو.

وتیشی “چوار وه‌ستاش به‌ جیا سزادراون كه‌ بۆڕی ئاویان بۆ خه‌ڵك كون كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى زیاده‌ بۆ خۆیان رابكێشن”.

سزاى ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچیان كردووه‌ بە پێی گەورە و بچووکی بۆڕیەکەیه‌ كه‌ رایانكێشاوه‌، كه‌ به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاو سزاكه‌یان له‌ 175 هەزار تاوه‌كو 700 هەزار دینار بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ چوار وه‌ستاكه‌ش وتى “سزاى ئه‌وانه‌ له‌ هی هاوڵاتییه‌كان قوڕستره‌، چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌رپێچییه‌كان”.

ته‌حسین سه‌عدوڵا روونیكرده‌وه‌، به‌پێی یاسای ژمارە (4)ـی ساڵى 2022 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاراستنى ئاو و ئاوه‌ڕۆكان، ئه‌م لێپرسینه‌وانه‌یان كردووه‌.

لێپرسینه‌وه‌كانیان ته‌نیا ناوه‌ندى سۆرانى نه‌گرتووه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو قه‌زا و ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌ریشیان.

گەڕەکێکی سۆران بێ ناو و بێ ئاوه‌

گەڕەکێکی سۆران بێ ناو و بێ ئاوه‌

له‌ ئیدارەی سۆراندا ئاو بە کۆبۆن دابەش دەکرێت

له‌ ئیدارەی سۆراندا ئاو بە کۆبۆن دابەش دەکرێت