ژمارەیەک سەلاجە کە لە وڵاتی چینەوە هاوردە کراون - وێنە: هەرزانبازاڕی سەردەم
ئامێرە کارەباییەکان زۆرترینن
هاوردەی عێراق لە چینەوە 11% زیادی کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
هاوردەی عێراق تا کۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵ لە وڵاتی چینەوە 11% زیادی کردووە لە چاو ساڵی رابردووەوە و زۆرترین کاڵای هاوردەش ئامێرە کارەباییەکان بوون.
دەزگای “عراق المستقبل” بۆ توێژینەوە و راوێژكاریی ئابووری بڵاوی کردووەتەوە، بەهای هاوردەی ئەمساڵی عێراق لە چینەوە 10 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ملیارێک و 100 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.
دەزگاکە ئاشکرای کردووە، ئامێرە كارەباییەكان بەرزترین رێژەی هەناردەی چینی بۆ عێراق پێكهێناوە و ئەمساڵ بەهاكەی دوو ملیار و 14 ملیۆن دۆلار بووە.
هەروەها هەناردەی ئاسن و ستیل لە چینەوە بۆ عێراق ئەمساڵ بە رێژەی 39% زیادی كردووە.
“بەراورد بە هەمان وادە لە ساڵی رابردوودا، ئەمساڵ هەناردەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە چینەوە بۆ عێراق بە رێژەی 5% كەمی كردووە”، راپۆرتەکەی دەزگای “عراق المستقبل” وادەڵێت.