لە سلێمانی
ته‌مه‌نی 18 ساڵه و له نهۆمی 18 كه‌وته خواره‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له نهۆمی 18یه‌می پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی دانیا سیتی 2 لە سلێمانی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست دا، هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی دیار نییه.
سامان نادر به‌رپرسی فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی به 964ی راگه‌یاند، ته‌رمی گه‌نجه‌كه گه‌یاندراوه‌ته پزیشكی داد.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، گه‌نجه‌كه له ماڵی خوشكی بووه، بۆیه ئێستا خوشكه‌كه‌ی و مێردی خوشكه‌كه‌ی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پۆلیس، ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی له ده‌ست داوه، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوو رۆژ لەمەوبەر لە شوقەکانی ئیسکان تاوەر لە هەولێر، کچێک کەوتە خوارەوە و دوو کەس بە تۆمەتی فڕیدانی دەستگیر کراون، کە دەگوترێت ئەوان فڕێیان داوەتە خوارەوە، کچەکە لە ژیان ماوە و لە ڤیدیۆیەکیشدا، کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، کچەکە قسە دەکات و دەڵێت یەکێک لەوان فڕێیداوەتە خوارەوە.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا