شوقەکانی ئیسکان لە زوومی کامێرای 964ـەوە. وێنە: 964
ژنەکە قاچی شکاوە و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەش تووڕەیە
زانیاری لەسەر کەوتنەخوارەوەی ژنێک لە نهۆمی شەشەمی شوقەکانی ئیسکانەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک کە وادیارە نزیک بە سییەکانی تەمەنی بێت لە نهۆمی شەشەمی شوقەکانی ئیسکان لە هەولێر کەوتە خوارەوە.
کاتێک کەوتووەتە خوارەوە کێشاویەتی بە جامی ئۆتۆمبێلێکدا و زامدار بووە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەم زانیاریانە شایەتحاڵەکان بە 964یان دا.
خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە تووڕەیە
964 سۆراغی کرد و چووە شوێنی رووداوەکە، بەڵام خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە کە جامەکەی شکابوو نەیهێشت وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی بگیرێت و وتیشی سکاڵا لەسەر ئەو کەسە دەکات کە ڤیدیۆی یەکەمی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکردووەتەوە.
هۆکاری ئەو هەڵوێستە تووندەی شۆفێرەکە روون نەبوو.
ژنەکە قاچی شکاوە
964 پەیوەندی کرد بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر، ئەوان وتیان، “ژنەکە لای ئێمە چارەسەر وەردەگرێت، نازانین رووداوەکە چۆن روویداوە، کاتێک گەیەندرایە ئێرە قاچی شکابوو، بەشێکی جەستەی برینداربوو، بەڵام باردۆخی تەندروستی جێگیرە”.
ئەگەرچی چەندین جار 964 پەیوەندی کرد بە پۆلیسی هەولێر، بەڵام بێ وەڵام ماینەوە.
964 دەزانێت، ژنەکە کوردە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە.