وەک شوێنێکی گەشتیاری دیزاینی بۆ دەکرێت

گردی مامە یارە دیزاین دەکرێتەوە

964+

توانا نەقی

گردی مامە یارە لە سلێمانی رێکخستن و دیزاینی بۆ دەکرێتەوە و ئامادە دەکرێت بۆ بۆنە جیاوازەکان و دیزاینکردنی وەک شوێنێکی گەشتیاری.

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بە هاوکاری هەردوو گروپی هونەری میللی کورد و گروپی کەلەپور و فۆلکلۆری کورد ئەنجام دەدرێت.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، بۆ پاراستنی گردی مامە یارە وەک مۆرکێکی مێژوویی شاری سلێمانی رێکخستن و دیزانکردنی بۆ دەکرێت.

وتیشی، ئێستا پارچەیەک گڵە ئەو گردە ئەبێت رێکبخرێتەوە و شوێنی مەراسیم و سەقزکردن و روونکرنەوەی بۆ بکرێت.

محەمەد مەردان سەرۆکی کۆمەڵەی کەلەپور و فۆلکلۆری کورد بە 964ـی وت، ئەوان دەمێکە ئەو داوایان کردووە کە گردی مامە یارە دیزانێکی شایستەی بۆ بکرێت و هیوادارن زوو جێبەجێبکرێت.

وتیشی، دیزاینەکە خۆی لە چاندنی دار سنەوبەر و چیمەن، دانانی کورسی جێگیر بۆ دانیشتن و دانانی گڵۆپ و ئینارەی رووناککردنەوە دەبینێتەوە، هەروەها دەیانەوێت شوێنێک بێت وەک هەواری شار و شوێنە گەشتیارییەکان کە خەڵک تیایدا بحەوێنەوە.

گردی مامە یارە لە شاری سلێمانی بە شوێنێکی مێژوویی و دیاری شارەکە دەناسرێت و بۆ یەکەم جاریش لەلایەن پیرەمێردی شاعیرەوە ئاگری نەورۆز لەسەر ئەو گردە هەڵکراوە و ئێستاش ساڵانە بەشێک لە ئاهەنگ و بۆنە نەتەوایەتییەکان لەو شوێنە ئەنجامدەدرێت.

سبەینێ شەقامی سالم دادەخرێت

سبەینێ شەقامی سالم دادەخرێت