ئاسایش روونکردنەوەی دا
دوو كه‌س له‌سه‌ر کەوتنەخوارەوەی كچێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون
964+
ژوورى هه‌واڵ
كچێك له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانى نیشته‌جێبوون لە هه‌ولێر کەوتووەتە خوارەوە، دوو كه‌س لەسەر ئەو بابەتە ده‌ستگیركراون، قایمقامی هەولێریش ده‌ڵێ، كچه‌كه له ژیاندا ماوه، ئاسایشی هەولێریش روونکردنەوەی بڵاوکردەوە.
رووداوه‌كه له باڵه‌خانه‌یه‌كی ئیسكان تاوه‌ر، سەرلەبەیانیی دوێنێ روویداوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، دوو كه‌س بە تۆمەتی فڕێدانى كچەكه ده‌ستگیر كراون.
وتیشی “كچه‌كه تا ئێستا له ژیاندا ماوه و برینداره”.
تا ئێستا روون نییە کچەکە خۆی فڕێداوە یان فڕێدراوەتەوە خوارەوە.
ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ شەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە “لە رۆژی هەینی لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی لە شوقەکانی ئیسکانی شاری هەولێر (ئافرەتێک) لە شوقەکان کەوتووەتە خوارەوە و باری تەندروستی ناجیگیرە، لەسەر ئەم رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەلیان بەردەوامە، زانیاری زیاتر بلاو دەکەینەوە