کۆڵبەرەکانی سەر سنوور. فۆتۆ ئاژانسی ئانادۆڵو.
هەر هەفتەی کۆڵبەرێک کوژراوە
لە 24 کاتژمێردا دوو کۆڵبەر لە بانە کوژراون
964+
ژووری هەواڵ
لە ناوچەی سنووری “هەنگەژاڵ”ـی سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێک کوژرا، باس لەوە دەکرێت کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە، بەپێی ئامارەکان لەم مانگە هەر هەفتەیەک کۆڵبەرێک کوژراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.16.2023، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، جەلال حەیدەریان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە گیانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو رێکخراوە، ناوبراو شەوی چوارشەممە تەقەی لێکراوە و دووەمین کۆڵبەرە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سنووری بانە کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرە ناوی جەلال حەیدەریانە و تەمەنی 28 ساڵە، هاوکات خەڵکی گوندی قاچیانی ناوچەی کەرەفتووی دیواندەرەیە.
بە پێی ئامارەکانی رێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 35 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار کراون و چواری دیکەش کوژراون.