ریال وازی هێناوە

لیڤه‌رپوول پلانی بۆ ئێمباپێ هه‌یه‌

964+
سۆما حه‌كیمزاده‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی بڕیاره‌ بە جدی بچێتە ناو رکابەرییەکانی به‌ده‌ستهێنانی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەڕەنسی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاندووه‌، ئێمباپێ له‌ پلانی ئه‌واندا نییه‌.

گرێبەستی یاریزانه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و هێشتا گرێبه‌ستی نوێی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ نه‌كردووه‌، بۆیه‌ دەرفەتی ئەوەی هەیە وەک یاریزانیکی ئازاد پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید یان هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ بكات، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ له‌ مانگی یه‌كی ساڵی نوێ، گفتوگۆ له‌گه‌ل هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات خۆی بیه‌وێت.

ئێمباپێ چ بڕیارێك ده‌دات؟

ئێمباپێ چ بڕیارێك ده‌دات؟

رۆژنامەی ASی ئیسپانی بڵاوی کردەوە، یانه‌ی لیڤەرپوول بە تامەزرۆییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ركابه‌ریكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئەستێرە فەرەنسییەكه‌، دوای ئەوەی ریال مەدرید له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ وازی هێنا، هه‌روه‌ك خۆیان رایانگه‌یاندووه‌.

ئه‌وه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول سه‌خته‌، مەرجە داراییە تایبەتەکانی یاریزانه‌كه‌یه‌، کە بریتین لە وەرگرتنی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گریبەستكردن، موچەی ساڵانه‌ی 35 ملیۆن یۆرۆ، کە نزیکەی 700 هەزار یۆرۆ ده‌كات لە هەفتەیەکدا، ئه‌مه‌ كاری سوورپۆشه‌كانی ئینگلته‌را سه‌خت ده‌كات، به‌ڵام یۆرگن کلۆپی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ زۆر حەز ده‌كات کە بتوانن مەرجەکان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ دابین بکەن.

ئێمباپێ له‌ منداڵییه‌وه‌ حه‌زده‌كات روو بكاته‌ یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا، بەڵام ئەو رەفتارەی کە بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئەنجامی دا، بە تەواوی بەڕێوەبه‌رایه‌تیی یانەی ریال مەدریدی بێهیوا کرد له‌وه‌ی بیگوازنه‌وه‌ یانه‌كه‌یان و رایانگه‌یاند چیتر له‌ پلانی ئه‌واندا نییه‌.

لیڤه‌رپوول یاریزانێكی گواسته‌وه‌ و ئه‌ستێره‌یه‌كی...

لیڤه‌رپوول یاریزانێكی گواسته‌وه‌ و ئه‌ستێره‌یه‌كیشی ده‌وێت