لە کەرکوک
گەنجێکی 19ساڵ بە هۆی گولـلە هاوەنێکەوە گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
شوانکارێک لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی هاوەنێکی سەردەمی رژێمی پێشوی پێدا دەتەقێتەوە و دەستبەجێ گیان لە دەستدەدات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تەقەمەنی لە کەرکوک بە 964ـی وت، تەقینەوەکە لە گەڕەکی بەدر بووە، ئەو گەنجەی گیانی لە دەستداوە تەمەنی 19 ساڵە و خەڵکی گەڕەکی کوردستانە و لە نەتەوەی عەرەبە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
وتیشی، ئەو گولـلە هاوەنەی تەقیوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو.