بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

دوو لە بورجەکان لە سینگڵی رزگاریان دەبێت

+964

پێشبینی بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ15ی نۆڤێمبەر پێدەڵێم

کاوڕ

21/3 – 19/4
لە داهاتوودا سەرکەوتنی گەورە چاوەرێت دەکات لەرووی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت ئامادەبیت هەنگاوی باش بنێیت، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ خێزانی هاوبەشی ژیانت پتەوبێت.

گا

20/4 – 20/5
هەوڵبدە بەشێوەیەکی لۆژیکی کارەکانت ئەنجامبدەیت و بەخێرایی بڕیارنەدەیت، بەسەربردنی کاتەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، وادەکات ئاسوودە و بەختەوەربیت.

دووانە

21/5 – 21/6
بارودۆخی کارکردنت لەبارە لەرووی پیشەییەوە و هەنگاوی گەورە دەنێیت، بایەخدان بە ژیانی کۆمەڵایەتی وادەکات پەیوەندیەکانت چالاکتر بێت.

قرژاڵ

22/6 – 22/7
رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت پلەیەکی باشتر بەدەستبهێنیت و خواستەکانت بهێنیتەدی، متمانەکردن بە خۆشەویستەکەت، هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیتان.

شێر

23/7 – 22/8
باشترە لەرووی پیشەییەوە گۆڕانکاری بکەیت، بۆ ئەوەی بەرهەمێکی بە ئەزموونت هەبێت، رەنگە بەمزووانە پەیوەندی سۆزداری نوێ بێتە ژیانتەوە ئەگەر سینگڵیت.

فەریک

23/8 – 22/9
لەرووی پیشەییەوە هەموو کارێک باش دەبێت و پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشە و بەرپرسەکانت چالاکدەبێت، لایەنی سۆزداریت لە ئێستادا ئارامە و لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاسوودە دەبیت.

تەرازوو

23/9 – 22/10
بڕياری گرنگ دەدەیت لەرووی پیشەییەوە، کە پەیوەستە بە چارەنووسی کارەکەتەوە، خۆشەویستەکەت بایەخێکی زۆر پێدەدات و پشتیوانیت دەکات.

دووپشک

23/ 10-21/11
پەیوەندیە مرۆڤایەتیەکان لەرووی پیشەییەوە بنەمایەکی سەرەکیە بۆ سەرکەوتن، واتە دەبێت بزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵ هاوپیشەکانت بکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت و پلانی داهاتوو دادەنێن.

کەوان

22/11 – 21/12
داهاتووی پیشەیت لەگەڵ گۆڕانکاریەکی تەکنەلۆژیا بەرەوپێش دەچێت، رەنگە هاتنی کەسێکی نوێ بۆ ناو ژیانت، هەموو رابردووت بیربەرێتەوە و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە.

گیسک

22/12 – 19/1
گرنگە پێداچوونەوە بۆ تەواوی کارەکانت بکەیت لەرووی پیشەییەوە، هاوکات پلانی داهاتوو دابنێیت، هەوڵێکی زۆردەدەیت لەپێناو دروستکردنی پەیوەندیەکی سۆزداری جێگیر و سەرکەوتوو.

سەتڵ

20/1 – 18/2
هاوپیشەکانت یارمەتیدەرتن لەبەرەوپێش بردنی کارەکانت، گرنگە بایەخ بە پەیوەندیەکانت بدەیت لەگەڵ خێزانی هاوبەشی ژیانت، چونکە کاریگەری ئیجابی لەسەر پەیوەندی ئێوە هەیە.

نەهەنگ

19/2 – 20/3
لەرووی پیشەییەوە چارەسەری هەموو ئەو کێشانە دەکەیت کە رووبەرووت دەبێتەوە، ئەگەر دەتەوێت لەرووی سۆزدارییەوە سەرکەتووبیت، بایەخبدە بەو بنەمایانەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندی سۆزداری هەیە.
.