دانیشتووی ناحیەی ئەلقوشە

بەبۆنەی دەرچوونیەوە باوکی دیارییەکی گرانبەهای پێبەخشی

پەری ساڵح

دیارییەکی گرانبەها بۆ کچێکی ئێزیدی لەلایەن خێزانەکەیەوە لە ئاهەنگی دەرچوونی دەبێتە ترێندی گەرمی سۆشیال میدیا، بەڵام بە چیرۆکێکی ناڕاست.

عەبیر سەلمان دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆکە، بەر لە وادەی ئاهەنگی دەرچوونی باوکی سویچی سەیارەیەکی بۆ دەکاتە دیاری.

عەبیر بۆ ترێندی 964 دەڵێت، ئاهەنگی دەرچوونم دووجار دواکەوت، بەڵام باوکم بە بۆنەی دەرچوونم و دۆزینەوەی کارەوە ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردمە دیاری، منیش لە رۆژی وێنەگرتنم بڕیارمدا ئەو سوپرایزە جوانەی خێزانەکەم بڕازێنمەوە و وێنەی لەگەڵ تۆمار بکەم.

عەبیر سەلمان 22 ساڵ تەمەنیەتی و دانیشتووی ناحیەی ئەلقوشە لە قەزای شێخان.