ژمارە تەلەفۆنی پێویست وەرگرە

شاره‌وانیى به‌حركه‌ ناوچه‌ مه‌ترسیداره‌كانى لافاوى “شین” كرد

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى به‌حركه‌ى سه‌ر به‌ هه‌ولێر، نه‌خشه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌م شوێنانه‌ى كه‌ له‌ سنووره‌كه‌ىدا مه‌ترسى دروستبوونى لافاوى لێده‌كرێت، به ‌ره‌نگى “شین” ده‌ستنیشانى كردوون.

شاره‌وانى ده‌ڵێت، ئەو شوێنانەی کە مەترسییان لەسەرە، بە هێلی شین ده‌ستنیشانکراون و داواشیان لێده‌كات لە کاتی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەم شوێنانە دووربکەونەوە، بۆ پاراستنی ژیانیان.

به‌ هاوڵاتیانی سنووره‌كه‌شی وتووه‌، لە پێناو سەلامەتیی خۆت و خێزانەکانتان، لە کاتی هەستکردن بە مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو و پێش روودانی، پێویستە رەچاوی رێنماییه‌كانیان بكه‌ن.

له‌و رێنماییانه‌ى كه‌ شاره‌وانیى به‌حركه‌ باسی كردووه‌، دوورکەوتنەوەیانه‌ لە رێڕەوى ئاوی قورس و کەند و چۆمەکان.

ده‌شڵێت، له‌ كاتى روودانى لافاو شوێنێکی بەرز و گونجاو لە ماڵەکەت یا لە دەرەوە بۆ خۆت و خێزانەکەتان، دیاری بكه‌ن.

پاراستنی بەڵگەنامە و کەلوپەلە گرنگ و بەنرخەکان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌پێویستى زانیوه‌ و پێیان ده‌ڵێت لەو شوێنە بیانپارێزن کە دڵنیان هیچیان لێ بەسەر نایەت.

شاره‌وانتی به‌حركه‌ ئه‌م ژماره‌ مۆبایلانه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌گه‌رى روودانى لافاو په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت:

07514706124

07502720363

07504899443

07504548872

07508188588